پارکی شاریی نەتەوەیی ڕووژ
پارکێکی کەنەدا / From Wikipedia, the free encyclopedia
باخچەی نیشتمانیی ڕووژی ھاوچەرخ (بە ئینگلیزی: Rouge National Urban Park) باخچەیەکی نیشتمانیی ھاوچەرخە کەوتۆتە خۆڕھەڵاتی شاری تۆرانتۆ لەھەرێمی ئەنتاریۆی کەنەدا. باخچەکە لەلایەن شارەوانی سکاربۆرۆ بەڕێوە دەچێت ھەرچەندە سنوورەکەی کەوتۆتە ناو سنووری شارەوانییەکانی مارکھام و پیکرینگ و سکاربۆرۆ ھەڵکەوتووە.
باخچەی نیشتمانیی ڕووژی ھاوچەرخ | |
---|---|
IUCN category V (protected landscape/seascape) | |
شوێن | Greater Toronto، ئانتاریۆ، کەنەدا |
پۆتانەکان | 43°48′30″N 79°09′00″W |
ڕووبەر | ٦٢٫٩ km2 (٢٤٫٣ sq mi) |
دروستکراو | ١٥ی ئایاری ٢٠١٥ (2015-05-15) |
Operator | Parks Canada |
وێبگە | www٫pc٫gc٫ca |
لە ساڵی ٢٠١١ەوە، بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی کەنەدا لەکارکردن بەردەوام بووە تاوەکو باخچەکە فراوان و ڕێک بخات و بیکات بە باخچەیەکی ستانداردی جیھانی بەھەمان سروشتی خۆیەوە. بەرێوەبەرایەتی پارکەکانی کەنەدا چەندین خزمەتگوزاری وەک ڕێرەو و بنکەی ڕێنمایی و فێرخوازی و ھەڵواسینی تابڵۆی ڕێبەری و شلۆڤەکردنی بەشەکانی باخچەکە ی لەھەموو بەشەکانی باخچەکەی ھەڵواسیوە. چەندین شوێنی خێوەتگا و چاڵاکییە دێدەوانییەکانی ڕێکخستووە بۆ قوتابخانە و فێرگە جۆربەجۆرەکان. بەرێوەبەرایەتییەکە لە ڕێگای چەندین خۆبەخش و ژینگەپاڕێزان ڕێنمایی پاراستنی پارکەکانی بڵاوکردۆتەوە. باخچەکە ڕووبەری ٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.