پڵسیبۆ (گرووپ)
گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
پڵسیبۆ (بە ئینگلیزی: Placebo – گۆکردنی ئینگلیزی: /pləˈsiboʊ/) گرووپێکی ئاڵتەرنەتڤ ڕۆکی ئینگلیزییە کە لە لەندەن، ئینگلتەرا دامەزراوە لەلایەن گۆرانیبێژ و گیتارژەن برایان مۆڵکۆ و بەیسژەن ستیڤن ئۆلسدال. گرووپەکە لە ساڵی ١٩٩٧ ناوبانگیان دەرکرد دوای بڵاوکردنەوەی یەکێک لە گۆرانییەکانیان بە ناوی «نانسی بۆی.» ھەر لە سەرەتای دەرکەوتنیانەوە، گرووپەکە دەنگی دایەوە لەبەر ئەوەی گۆرانیبێژ و گیتارژەنی گرووپەکە، مۆڵکۆ، بە کراوەیی باسی سێکس و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەری دەکرد و زۆرجار کراسی ئافرەتانە و مەکیاژیشی دەکرد. پڵسیبۆ لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی تر کاریان ھەبووە، یەکێک لەو ھونەرمەندانەش دەیڤد بویی بووە.
زانیاریی خێرا پڵسیبۆ, زانیارییەکان ...
پڵسیبۆ | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ھەروەھا ناسراوە بە | ئاشترەی ھارت |
بنەچە | لەندەن، ئینگلتەرا، شانشینی یەکگرتوو |
چەشنەکان | ئاڵتەرنەتڤ ڕۆک |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٤ (1994)–ئێستا |
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان | ھۆتێل پێرسۆنا، دەیڤد بویی، ئالیسن مۆسھارت، مایکل ستایپ، لانتانا، ئیگڵز ئۆف دێت مێتاڵ |
وێبگە | placeboworld |
ئەندامان |
|
ئەندامانی پێشوو |
|
دایخە