پەڵەی خۆری
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەڵەی خۆری دیاردەیەکی سەر ڕۆشنەگۆی خۆرە، بە شێوەی پەڵەی کاتی دەردەکەوێت و لە ناوچەکانی دەوروبەری تاریکترە. ناوچەی پلەی گەرمیی ڕووییی کەمەوەبووی سەر خۆرە، بەھۆی خەستیی لێشاوی موگناتیسییەوە دروست دەبێت کە ڕێگری لە ھاوھەڵگری دەکات. پەڵەی خۆری لەنێو ناوچە چالاکەکاندا، و بەزۆری بە جووتێک لە جەمسەرێتیی موگناتیسیی پێچەوانە دەردەکەوێت.[2] ژمارەیان بەپێی سووڕی خۆری دەگۆڕێت کە نزیکەی ١١ ساڵ دەخایەنێت.