ڕۆژی عەرەفە
ڕۆژی ٩ی مانگی ١٢ لە ساڵنامەی ئیسلامی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژی عەرەفە (بە عەرەبی: يوم عرفة) ڕۆژی نۆیەمی مانگی زولحەججە، کە یەکێکە لە ڕۆژە گەورە و بەڕێزەکان لەلای موسڵمانان. تێیدا حاجیان یەکێک لە پایەکانی حەج ئەنجام دەدەن کە وەستانە لەسەر کێوی عەرەفە.[1] لە بەیانیی ڕۆژی عەرەفە بەڕێدەکەون بۆ کێوی عەرەفە و تاوەکوو ئێوارە دەمێننەوە. لەو ڕۆژەدا دوعاکردن گیرایە.[2] و چاکەکردن لە ڕۆژەکانی تر پاداشتی زیاترە. بەڕۆژووبوون گوناھی ساڵی ڕابردوو و داھاتوو دەسڕێتەوە.[3]