ڤاکسین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤاکسین یان کوتاو (بە ئینگلیزی: Vaccine) گیراوەیەکە، ھۆکاری نەخۆشیی مردوو یان بێھێزکراو یان چەند بەشێکی ھۆکاری نەخۆشی تێدایە، کە ھێشتا دژەپەیداکەرەکانی پاراستووە، لە کاتی تێکردنی ڤاکسین (کوتان)، لەش وەڵامدانەوە بەرگرییە سەرەتایییەکان پەیدا دەکات، بۆ ئەوی دژەپەیداکەر لە کوتانەکەدا پەیدا بکات و بەکاری بهێنێت بۆ بەرگریکردن.
ڤاکسین | |
---|---|
لقی | biopharmaceutical، دەرمان |
بەکارھێنان | کوتان |
ناونراوە لەدوای | مانگا |
دەبێتە ھۆکاری | adaptive immune system، neutralizing antibody |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | vaccinology |
زانا | ئێدوارد جێنەر |
ھاشتاگ | vaccines |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C923 |
کوتان ئامادەکردنێکی بایۆلۆجییە کە توانای بەرگری جەستە چالاک دەکات بۆ نەخۆشییەک یان پەتایەکی تایبەت. کوتانێک بە شێوەیەکی ئاسایی نمونەیەک لە جۆری مایکرۆئۆرگانیزمی پەتایەکەی تێدایە بە شێوەیەک کە لاوازکراوە یان نیوە مردارەوەبووی میکرۆبەکەیە، ئەم کوتانە وەک ژەهرێک وایە کە بە ڕووکەش وەک پرۆتین خۆی نیشان دەدات، ئەم پرۆتینە سیستەمی بەرگری لەش بەئاگا دێنێتەوە بۆ خۆ ئامادەکردنی لە هەمبەر هەبوونی دوژمنێکی هاوشێوە کە ئەگەری هەیە بێتە ناوی. وە توانای جەستە هەڵدەسەنگێنێت بۆ لەناوبردنی هەرکام لە مایکرۆئۆرگانیزمەکانی پەیوەست بەو پرۆتینە کە ڕەنگە لە داهاتوودا ڕووبەڕووی بێتەوە. کوتاوەکان دەتوانن ببن بە پرۆفیلاکتیک بۆ ڕێگەگرتن یان کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی وەکو هەوکردن لە داهاتوودا کە رەنگە لەلایەن نەخۆشییەکی سروشتیەوە تووشی ببێت یان چارەسەرێک بێت بۆ شەڕکردن لەگەڵ نەخۆشیەک کە پێشوو جەستە تووشی بووە، نمونە وەک شێرپەنجە.[1][2] [3] هەندێک لە کوتانەکان بەرگری تەواوی ئەستێورکردن پێشکەش دەکەن، کە تیایدا بە تەواوی ڕێگری لە هەوکردن دەکات. [4]
زاراوەی کوتان و کوتین لە ڤاریۆلای ڤاکسنێ (مێکوتەی مانگا) و ئێدوارد جێنێەردا هێنراوە (کە هەردووکیان چەمکی کوتانیان پێشخست و یەکەم کوتانیان دروست کرد) کە ئەمیش مێکوتەی مانگا بوو. ئەم دەستەواژە لە ساڵی 1798 بەکار هێنرا بۆ لێکۆڵینەوەی کوتانی ڤاریۆلا کە ناسراوە بە مێکوتەی مانگا، کە تێیایدا باس لە کاریگەری پاراستنی مانگا دەکا دژی نەخۆشی مێکوتەی بچووک.[١٣] لە ساڵی ١٨٨١دا، بۆ ڕێزگرتن لە جینر و لویس پاستۆر، پێشنیار کرا کە زاراوەکە دەبێ هەموو بابەتی کوتان بگرێتەوە دوای پەرەی پێ بدرێت. (14) زانستی پەرەسەندنی کوتان و بەرهەم هێنانی بە زانستی کوتان ناسرا.
کارگێری پێکوت پێی دەوترێت کوتان. کوتان کاریگەرترین ڕێگایە بۆ نەهێشتنی پەتای بلاوە بوو؛ [5] پارێزبەندی بەربڵاو بەهۆی کوتانەوە تا ڕادەیەکی زۆر بەرپرسیارە لە بنبڕکردنی نەخۆشیی ئاوەڵ و سنوردارکردنی نەخۆشییەکانی وەک ئیفلیجی و سۆریکە و تیتانوس لە زۆربەی جیهان. کاریگەری کوتان بە شێوەیەکی بەرفراون خوێندرا و پشتڕاست کرایەوە، [6] بۆ نمونە، ئەو پێکوتانی کە کاریگەریان سەلماندووە بریتین لە پێکوتی ئەنفلۆنزا،[7] پێکوتی ئایدز ،[8] و پێکوتی مێکوتە. رێکخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتی کرد کە مۆڵەت پێدانی پێکوتی ئێستا لە بەردەستە بۆ بیست و پێنج پەتای بڵاوە بووی جیاواز کە ڕێگری لێ دەکرێت [9]