کالینیگراد ئۆبلاست
From Wikipedia, the free encyclopedia
کالینیگراد ئۆبلاست (بە ڕووسی: Калинингра́дская о́бласть) ڕۆژئاواترین بەشی وڵاتی ڕووسیایە. زۆرینەی ناوچەکە بە ڕووباری پریگۆلیا و لقەکانی دەوردراوە. شاری کالینیگراد سەنتەری ھەرێمەکەیە و ساڵی ١٩٤٥ لەلایەن سوپای سووری سۆڤیەتەوە کۆنترۆڵ کرا و دواتر بەپێی ڕێکەوتننامەی پۆتسدام درا بە یەکێتی سۆڤیەت. دوای جەنگی دووەمی جیھان، ئەڵمانەکان یان شارەکەیان جێھێشت یان ڕاگوێزران و ژمارەیەکی زۆر ڕووسی لە ڕووسیا و بیلاڕووسیاوە ھێنران بۆ شارەکە و شارەکە تاوەکو ساڵی ١٩٩١ بە ڕووی بیانییەکان داخرا. دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت ھەرێمەکە بە تەواوی لە ڕووسیا دابڕا. کالینیگراد ئۆبلاست بەپێی ساڵی ٢٠١٠ ٩٤١٬٨٧٣ دانیشتووی ھەیە.[12][13][14]
زانیاریی خێرا کالینیگراد ئۆبلاست, وڵات ...
کالینیگراد ئۆبلاست | |
---|---|
ئۆبلاست | |
Калининградская область | |
سروود: none[1] | |
پۆتانەکان: 54°48′N 21°25′E | |
وڵات | ڕووسیا |
ناوچەی فێدراڵی | باکووری ڕۆژاوا[2] |
ناوچەی ئابووری | کالینیگراد[3] |
دامەزراندن | ٧ی نیسانی ١٩٤٦[4] |
سەنتەری بەڕێوەبردن | کالینیگراد |
دەسەڵات | |
• دەستە | ئۆبلاست دوما[5] |
• پارێزگار[6] | ئانتن ئالیخانۆڤ |
ڕووبەر | |
• ھەموو | ١٥١٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٬٨٠٠ میلی چوارگۆشە) |
• پلە | ٧٦ھەم |
ژمارەی دانیشتووان (سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٠)[8] | |
• ھەموو | ٩٤١٨٧٣ |
• مەزندە (کانوونی دووەمی ٢٠١٩)[9] | ١٠٠٢١١٤ |
• پلە | ٥٦ھەم |
• چڕی | ٦٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٧٧٫٦٪ |
• لادێیی | ٢٢٫٤٪ |
ناوچەی کاتی | UTC+٢ ([10]) |
ISO 3166 code | RU-KGD |
پلاکی ئۆتۆمۆبیلەکان | ٣٩, ٩١ |
OKTMO ID | ٢٧٠٠٠٠٠٠ |
زمانە فەرمییەکان | ڕووسی[11] |
وێبگە | http://www.gov39.ru |
دایخە