کلیلدز
From Wikipedia, the free encyclopedia
کلیلدز یان کیلۆگێر (Keylogger) بە بەرنامەیەک دەگوترێت کە بە دزییەوە کرتەکانی کلیلدان تۆمار دەکات. کلیلدزی (Keystroke logging یان keylogging) بە ڕچەھەڵگرتن یان تۆمارکردنی لێدانەکانی کلیلدان (کیبۆرد) دەگوترێت، کە ئاساییانە بە نھێنی دەکرێت، بە شێوەیەک کە ئەو کەسەی کە بە کلیلدانەکە کار دەکات نازانێت کە جموجوڵی ئەو لە سەر کیبۆرد بە دزییەوە چاودێری دەکرێت. چەندین شێوازی کلیلدزی ھەیە، لە جۆری سەختامێری و نەرمامێرییەوە بگرە ھەتا شیکاریی ئێلکترۆمێگناتیک و ئاکۆستیک (دەنگناسی).
بە زمانێکی سادەتر کیلۆگێر ئەو نەرمامێرانەیە کە کلیلە گوشاردراوەکانی نێو کلیلدان تۆمار دەکەن بە شێوەیەک کە دەتوانن زانیاریی تایپکراوەکانی بەکارھێنەر، بۆ نموونە تێپەڕوشە، بدزن.