کەناڵی ئەلجەزیرە
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەناڵی ئەلجەزیرە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی هەواڵی حکومییە و سەر بە تۆڕی میدیایی ئەلجەزیرەیە، لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە دەوحەی پایتەختی قەتەرە. سەرەتا وەک کەناڵێکی ئاسمانی بۆ هەواڵی عەرەبی و کاروباری هەنووکەیی دەستی پێکرد و لەو کاتەوە بە هەمان ناوی “ئەلجەزیرە” کەناڵەکە فراوانتر بووە و بووەتە تۆڕێکی میدیایی نێودەوڵەتی کە ژمارەیەک دەزگای هەیە، لەوانە ئینتەرنێت و کەناڵە تەلەفزیۆنییە تایبەتمەندەکان بە چەند زمانێک لە چەند ناوچەیەکی جیهان.
کەناڵی ئەلجەزیرە | |
---|---|
دامەزران | ١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ |
دامەزرێنەر | Hamad bin Khalifa Al Thani |
وڵات | قەتەر |
خاوەن | Al Jazeera Media Network |
بەشێکە لە کۆمپانیای | Al Jazeera Media Network |
خاوەنی | BeIN Sports USA، Bein Sports، beIN Sports |
شوێنی بارەگاکان | دەوحە |
زمانەکان | عەرەبی، ئینگلیزی |
خەڵاتەکان | Ibn Rushd Prize for Freedom of Thought، Four Freedoms Award – Freedom of Speech |
وێبگە | https://www.aljazeera.com/، https://www.aljazeera.net/، https://chinese.aljazeera.net/، http://aljazeera.com.tr/ |
بەستەری ھەواڵ | https://www.aljazeera.com/xml/rss/all.xml |
بەستەری سیاسەتی پاراستن | https://privacy.aljazeera.net/ |
Sitemap URL | https://www.aljazeera.com/sitemap |
هەوڵی سەرەکی کەناڵەکە گواستنەوەی بیروڕا جیاوازەکان بوو، ئەوەش وایدەکرد جێگەی خۆی بکاتەوە لە گفتوگۆکان لە وڵاتانی خەلیج و بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی، وە وێستگەی گرنگی ڕووماڵەکانی لە کاتی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ بوو کە تاکە کەناڵ بوو جەنگی ئەفغانستانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەگواستەوە وە هەروەها پارچە ڤیدیۆیی لێدوانی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە و ئوسامە بن لادنی پەخش دەکرد، هەروەها سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشا بە ڕووماڵکردنی شۆڕشەکانی بەھاری عەرەبی هەریەک لە: تونس، میسر، لیبیا، سوریا و یەمەن.
کەناڵی جەزیرە کێبڕکێ لەگەڵ کەناڵە نێودەوڵەتییە گەورەکانی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەکات، لەوانە سی ئێن ئێنی ئەمریکی و فۆکس نیوز. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢، پاکێجی کەناڵی beIN) Sports) لە فەرەنسا کرایەوە، سەر بە تۆڕی جەزیرە کە ناسر خلێفی سەرۆکایەتی دەکات، تایبەتمەندە بە بەرنامە وەرزشییەکان و ١٠ کەناڵ لەخۆدەگرێت و لە ماوەی سێ مانگدا بووە کەناڵێکی وەرزشی لە فەرەنسا.