گوربانگولی بێردیموھادۆو
From Wikipedia, the free encyclopedia
گوربانگولی مالیک-گەلییەڤیچ بێردیموھادۆو یان قوربانقولی مالیک-گەلییەڤیچ بێردی محەممەدۆف (لەدایکبووی ٢٩ی حوززەیرانی ١٩٥٧)[1] سیاسەتمەدارێکی تورکمانە کەوا لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە سەرۆکایەتی تورکمانستان دەکات. بێردیموھادۆو کاری پیشەگەری خۆی پزیشکی ددانە، لەژێر کابینەی سەرۆکی پێشووی وڵات ساپارمورات نیازۆڤ وەک وەزیری تەندروستی لە ساڵی ١٩٩٧ دەستبەکار تا بووە جێگری سەرۆک لە ساڵی ٢٠٠١ و سەرۆکی وڵات لە ساڵی ٢٠٠٧ دوابەدوای مردنی سەرۆکی پێش خۆی لەڕێگەی ھەڵبژاردنێکی تاکلایەنە و دوای ئەوە لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٧ش دووبارە دەرچووەتەوە و ھەردووجار ڕێژەی ٩٧٪ دەنگەکانی ھێناوەتەوە، بەڵام ھەردوو ھەڵبژاردنەکە بە ساختەکاری لە قەڵەمدراوە لەلایەن وڵاتانی جیھان.[2][3]
گوربانگولی بێردیموھادۆو | |
---|---|
Gurbanguly Mälikgulyýewiç Berdimuhamedow | |
لەدایکبوون | ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ) Babarap (یەکێتیی سۆڤیەت) |
پەروەردە | دکتۆرای لە بواری ئابووری، Doctor of Sciences in Medicine |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، پزیشکی ددان |
حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
ھاوسەر | Ogulgerek Berdimuhamedowa |
مناڵ | Serdar Berdimuhamedow |
باوان | |
خەڵاتەکان |
|
پلە | President of Turkmenistan (٢٠٠٧–٢٠٢٢)، Vice President of Turkmenistan (٢٠٠١–٢٠٠٧) |
Rank | General of the Army |
لق | Armed Forces of Turkmenistan |
وەک سەرۆکی پێش خۆی، بێردیموھادۆو کەسایەتییەکی دیکتاتۆری ھەیە. بەپێی ھیومەن ڕایتس وۆچ، بێردیموھادۆو و خزمەکانی دەسەڵاتی بێ سنووریان ھەیە لە تەواوی وڵاتەکەدا.[4] بێردیموھادۆو نازناوی «ئارکاداگ» ی بۆخۆی ھەڵبژاردووە کە بە واتای «پارێزەر» دێت لە زمانی تورکمانیدا.