گۆڕینی بۆماوەییی ڕوەکەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆڕانی بۆماوەییی ڕووەکەکان (بە ئینگلیزی: Plant breeding) بریتییە لە زانستی گۆڕینی تایبەتمەندیی ڕووەکەکان بۆ بەرھەمھێنانی تایبەتمەندییە گونجاوەکان. ئەم زانیارییە بەکارھاتووە بۆ باشترکردنی کوالێتیی خۆراکی مرۆڤ و ئاژەڵ.[1] ئامانجەکان گۆڕینی بۆماوەییی ڕووەکەکان دەستکەوتنی بەرھەمی جۆراوجۆرە کە تایبەتمەندییەکی بێھاوتا و بەرزیان ھەیە بۆ جۆرەھا بەکارھێنانی کشتوکاڵ. گرنگترین تایبەتمەندییەکان کە عادەتەن ڕەچاو دەکرێن بریتین لە:[2]
- تایبەتمەندییەکانی پەیوەست بە ئارامگرتنی فشارە بایۆلۆجی و نابایۆلۆجییەکان
- چاک کردنی بەرھەم یان بایۆماسی ڕووەک
- تایبەتمەندیی کوالێتیی وەک تام یان چڕکردنەوەی بایۆمۆلکولی تایبەت وەک پرۆتین، شەکر، لیپۆئید، ڤیتامین، فایبەر
- ئاسانکردنی پڕۆسەکانی بەرھەمھێنان (دروێنەکردن، ئاسیاو کردن، تێکەڵکردن و ھتد).
گۆڕانکاری بۆماوەییی ڕووەکەکان دەکرێت بە شێوازی جیاواز ئەنجام بدرێت. لە ھەڵبژاردنی سادەی ئەو ڕووەکانەی کە تایبەتمەندییان ھەیە بۆ زیادبوون، ھەتا ئەو شێوازانەی کە زانیاریی جێنەتیک و کرۆمۆسۆم بەکاردێنن، یان بەکارھێنانی تەکنیکی مۆلەکولاری ئاڵۆزتر.
جێنەکانی ڕووەک دیاری دەکەن کە ڕووەک چەن جۆرە سیفەتێکی ھەبێت. ئەندازیارانی گۆڕانی بۆماوەییی ڕووەکەکان تێدەکۆشن بۆ بەرھەم ھێنان، جۆرێکی دیاریکراوی ڕووەک یان جۆری نوێی نەناسراوی ڕووەک دروست بکەن.[3]