ھیسپانیک
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەستەواژەی ھیسپانیک یان ھیسپانۆ ( بە ئیسپانی: hispano ) ئاماژەیە بۆ کەسانێک، کولتورەکان ، یان وڵاتانی پەیوەست بە ئیسپانیا و زمانی ئیسپانی، یان ھیسپانیداد.[1] [2]
ئەم دەستەواژەیە بە شێوەیەکی گشتی بۆ ئیسپانییەکان و ئیسپانی زمانەکان (ھیسپانۆفۆن) و وڵاتانی ئەمریکای ھییسپانیک و ئەفریقای ھیسپانیک ( گینێی ئیستوایی و خاکی ناکۆکیی سەحرای ڕۆژاوا ) دەگرێتەوە، کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپراتۆریەتی ئیسپانیا، کولتورەکانی وڵاتانی ھیسپانۆفۆن لە دەرەوەی ئیسپانیا لە ژێر کاریگەری کولتوورە ناوخۆییەکانی پێش کۆڵمبوس بوون، ھەروەھا کاریگەری ئیسپانیا لە ڕۆژھەڵاتی ھیندستانی ئیسپانی پێشوو ھەبووە، لەوانە فلیپین و ماریاناس و گەلانی دیکە، بەڵام زمانی ئیسپانی زمانێکی باڵادەست نییە لەو ناوچانەدا و دانیشتووانەکانیان بەزۆری بە ھیسپانیک ھەژمار ناکرێن.
کولتوری ھیسپانۆ کۆمەڵێک داب و نەریت و بیروباوەڕ و چەشنی جیاوازی ھونەر لە مۆسیقا، ئەدەب، جل و بەرگ، تەلارسازی، چێشتلێنان و بوارە کولتورییەکانی تر بە گشتی لەلایەن گەلانی ناوچە ھیسپانیەکانەوە ھاوبەشن، بەڵام دەتوانن لە وڵاتێک یان خاکێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازییەکی بەرچاویان ھەبێت، زمانی ئیسپانی توخمە سەرەکییە کولتورییەکەیە کە گەلانی ھییسپانیک ھاوبەشن تیایدا.[3] [4]