ھیلاری سوانک
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھیلاری ئان سوانک (لە دایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٤) خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.[1]
ھیلاری سوانک | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٧٤-٠٧-٣٠) ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩ ساڵ) Lincoln، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Hilary Ann Swank |
باوک | Stephen Michael Swank |
دایک | Judy Kay Clough |
ھاوسەر | Chad Lowe، Philip Schneider |
منداڵ | James Swank-Schneider، Elizabeth Swank-Schneider |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم |
پەروەردە | Sehome High School، South Pasadena High School، Young Actors Space |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩١ |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، Golden Globe Award for Best Actress – Television Series Drama |
سەرەتای دەرکردنی ناوبانگ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢، بەھۆی بەشداریکردنی بوو لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی Camp Wilder. ھەر لە ساڵی ١٩٩٢، بۆیەکەمینجار لە فیلمی Buffy the Vampire Slayer، بەڕۆڵێکی کورت دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٩٤، یەکەم گەورە گەورە سەرکەوتنی لە فیلمی The Next Karate Kid بووە.[2] لە ماوەی ژیانیدا، ھیلاری بووەتە براوەی چەندین خەڵاتی وەک دوو جار براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، دوو جاری خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران، و جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد. لە ساڵی ٢٠٠٥، ھیلاری لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتی جیھان ناوی ھێنرا.
لە ساڵی ١٩٩٩، دوای بەشداربوونی لە فیلمی کوڕان ناگرین (Boys Don't Cry)، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر وەرگرت.[3] لە ساڵی ٢٠٠٤، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی منداڵی ملیۆن دۆلاری (Million Dollar Baby)، بەھۆی ئەم فیلمەوە جارێکی دیکە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[4]