ھێرش بۆ سەر شارلی ئێبدۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
48.859246°N 2.370258°E / 48.859246; 2.370258
هێرش بۆ سەر شارلی ئێبدو، ئەو هێرشە بوو کرایە سەر رۆژنامەیەک یان ھەفتەنامەیەکی گالتەئامیزی کاریکاتۆری فەرەنسیی بەناوی شارلی ئێبدو. کە لە کاتژمێر ١١ی بەیانی بەکاتی ئەوروپای ناوەڕاستی ٧ی کانوونی دووەم ٢٠١٥ لە پاریس لەلایەن ٣ چەکداری نەناسراو هێرشکرایە سەر ئۆفیسی ئەم ھەفتەنامەیە لە ئەنجامدا بووە ھۆی کوژرانی ١٢ کەس و برینداربوونی ١١ کەس بوو، ڕاکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە کە دووان لەم کوژراوانە موسلمان بوون.شایەنی باسە ٤ لەم کوژراوانە لە وینەکیشە کاریکاتۆرییە بەناوبانگەکانی فەرەنسا بوو بەردەوام جیی مشتومڕ و باسی نێوەندە راگەیاندنەکان بوون کە ئەوانیش شارپ و کابوو ڤولینسکی تینیوو.