یۆکۆھاما
From Wikipedia, the free encyclopedia
یۆکۆھۆما (ژاپۆنی:横浜,) دووەم گەورەترین شارە لە ژاپۆن بەپێی ڕێژەی دانیشتووان[1] وە یەکێکە لە چڕترین شارەکانی ژاپۆن، پایتەخت و چڕترین شارە لەناو پارێزگای کاناگاوا، لە ٢٠٢٠وە ڕێژەی دانیشتووان ٣،٨ ملیۆن کەسە، بەرەو کەنداو تۆکیۆ دێت، لە باشووری تۆکیۆ، لە ناوچەی کانتۆی دوورگەی ھۆنشوو.
یۆکۆھاما
横浜市 | |
---|---|
Designated city | |
شاری یۆکۆھاما | |
پۆتانەکان: 35°26′39″N 139°38′17″E | |
وڵات | ژاپۆن |
هەرێم | هەرێمی کانتۆ |
Prefecture | Kanagawa Prefecture |
دەسەڵات | |
• Mayor | تاکیھارو یامانکا |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٤٣٧٫٣٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٨٫٨٧ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (ئازار ١، ٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ٣٧٦١٦٣٠ |
• چڕی | ٨٥٣٤.٠٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٢٬١٠٣٫٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
ناوچەی کاتی | UTC٩+ (کاتی ستانداردی ژاپۆن) |
– Tree | Camellia, Chinquapin, Sangoju Sasanqua, Ginkgo, Zelkova |
– Flower | Rose |
Address | 1-1 Minato-chō, Naka-ku, Yokohama-shi, Kanagawa-ken 231-0017 |
وێبگە | www |
یۆکۆھاما یەکێک بوو لەو شارانەی کە خۆی کردەوە بۆ بازرگانی کردن لەگەڵ ڕۆژاوا لەدوای کۆتایی ساڵی ١٨٥٩ و کۆتایی سیاسەتی سنووردارکردن،[2] [تێبینی 1][3]لەدوای ئەوەی لە ١٨٥٣ کۆبێ کرایەوە، یۆکۆھاما شوێنی نیشتەجێبوونی زۆربەی ژاپۆنییە سەرەتاییەکانی سەردەمی مێیجی بوو بەیەکەوە لەگەڵ ناوچەکانی ئۆساکا و کیۆتۆ، لەناویانیشدا یەکەم بەندەری بازرگانی بیانی (١٨٥٩)، ستایلی ئەوروپی (دەیەی ١٨٦٠)، ڕۆژنامە بە زمانی ئینگلیزی (١٨٦١)، کارگەکانی شیریینی (١٨٦٥)، ڕۆژنامەی ڕۆژانە (١٨٧٠)، گڵۆپەکانی سەر شەقام کە بەھۆی گاز کاریان دەکرد (دەیەی ١٨٧٠)، وێستگەی ھێڵی ئاسنین (١٨٧٢)، یۆکۆھاما بەشێوەییەکی بەردەوامی گەشەی کرد و کە شارێکی بەندەری سەرەکی ژاپۆنە لەدوای کۆتایی ھاتنی سیستمی سنوورداری لە ناوەندەکانی سەدەی ١٩م وە لە ئەمڕۆدا بەنداوەکانی یەکێکە لە بەنداوە گرنگەکان بەیەکەوە لەگەڵ بەنداوی کۆبێ، بەنداوی ئۆساکا، بەنداوی ناگۆیا، فوکوئۆکا، تۆکیۆ و چیبا.