ئەندازیاریی شارستانی
لقێکی ئەندازیاری کە مامەڵە دەکات لەگەڵ دیزاین، دروستکردن و بەردەوامیپێدانی ژێرخانەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندازیاریی شارستانی یان ئەندازیاری ئاوەدانی (بە ئینگلیزی: Civil Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە کاری داڕشتن، نەخشەکێشان و بنیاتنان بۆ پێکھاتە فیزیکی و سروشتییەکان دەکات. بۆ نموونە داڕشتن و دروستکردنی ڕێگاکان، پردەکان، نۆکەندەکان، بەنداوەکان و بیناکان. ئەندازیاریی شارستانی کۆنترین جۆری ئاندازیارییە لە دوای ئەندازیاریی سەربازی. ئامانجی ئەندازیاریی شارستانی ھەوڵدانە بۆ کەڵکوەرگرتنی باشتر لە سەرچاوە سروشتییەکان و پەرەسەندنی بەردەوام.
ئەندازیاریی شارستانی چەن شاخەی جیاوازی ھەیە کە بریتین لە: