دەوڵەتی ئەییووبی
دەوڵەتێکی کوردی بوو / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەییووبیەکان فەرمانڕەوایەکی سونە موسڵمانی کوردی بوون ئەگەڕێنەوە سەر تیرەی ڕەوەندی کە سەر بە ھۆزی ھەزەبانی بوون ، لەلایەن سوڵتان سەڵاحەدین ئەییووبی دامەزرێندرا لە میسڕ، ئەییووبیەکان لە کۆتایەکانی سەدەی ١٢ تاکو ناوەڕاستی سەدەی ١٣ فەرمانڕەوایەتی شام و حیجاز و یەمەن و تونس و بەشێکی مەغریب و میسڕو بەشێکی کوردستان و باکووری میزۆپۆتامیایان دەکرد. سەڵاحەدین یەکەمجار بوو بە وەزیری فاتمیەکان لە ١١٦٩، پێش ئەوەی کۆتای بە خەلافەتی فاتمی بێنێ لە ١١٧١. لە دوای تێپەڕ بوونی سێ ساڵ کە گەورەی سەڵاحەدین سوڵتان نورەدین زەنگی فەرمانڕەوای زەنگیەکان لە شام کۆچی دوای کرد لە ١١٧٤ سەڵاحەدین ناسناوی سوڵتانی لەخۆ نا. لە چەند دەساڵانی دواتر ئەییووبیەکان دەسەڵاتیان فراوان دەکەن وە تاکو ١١٨٣، ئەییووبیەکان دەست دەگرن بە نوبیاو(باکووری سودانی ئێستا) حجاز و یەمەن و تاکو تونس وە دەست بەسەر ھەموو ئەو ناوچانە دەگرن کە پێشتر لە ژێر فەرمانڕەوای زەنگیەکان دا بوو کە شام و سوریاو باکووری میزۆپۆتامیاو بەشێکی بەرفراوانی کوردستان. وە لە ١١٨٧ توانیان دەست بەسەر چەند شارێک لە شام بگرن کە لە ژێر دەستی شانشینی و میرنشینە خاچ ھەڵگرەکان دا بوون، بەتایبەتی شانشینی ئوروشەلیم وە کۆتایان بە فەرمانڕەوای خاچدروشمەکان ھێنا لە قودس، بەڵام خاچدروشمەکان توانیان دەست بەسەر چەند شارێک بگرنەوە بەڵام نەیان توانی دەست بەسەر قودسدا بگرنەوە لە ١١٩٠کان.
دەوڵەتی ئەییووبی | |
---|---|
ئاڵای دەوڵەت | |
نەخشە | |
نەخشەی دەوڵەتی ئەیوبی | |
زانیاریی گشتی | |
پایتەخت | قاھیرە، دیمەشق، حەلەب |
زمانی فەڕمی | عەرەبی، کوردی و ئارامی |
جۆری حوکم | شانشینی |
مێژووی دامەزراندن | ساڵی ١١٧٤ز |
مێژووی ڕوخان | ساڵی ١٣٤٢ز |
دامەزرێنەر | سەڵاحەدینی ئەیوبی |
تەمەنی دەوڵەت | ١٦٨ ساڵ |
ئایین | ئیسلام |
ڕووبەر | ٥٬٠٠٠٬٠٠٠ |
ژمارەی دانیشتوان | ٨,٠٠٠,٠٠٠ (پێشبینی کردن) |
دراو | دیناری ئەیووبی |
لەدوای مردنی سەڵاحەدینی ئەییووبی لە ١١٩٣ز، کوڕەکانی و کەس و کاری جەنگیان دژی یەک بەرپا کرد بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵاتی سەنتاسەری. لە کۆتایدا، براکەی سەڵاحەدینی ئەییووبی عادلی یەکەم لە ساڵی ١٢٠٠ز توانی سەرکەوێت. کە هەموو ئەیووبیەکانی سوڵتانی میسڕ نەوەی عادلی یەکەم بوون. لە ساڵانی ١٢٣٠یەکان، میرەکانی ئەییووبی لە شام سەربەخۆی خۆیان بەدەست هێنا لەدەست فەرمانڕەوای ئەییووبیەکانی میسڕ. ئەم دابەش بوونە بەردەوام بوو تا هاتنی سوڵتان ساڵح ئەیوب ناسراو بە ئەبو فتوح بۆ دەسەڵات لە ١٢٣٩ز، کە توانی هەموو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەییووبیەکان بهێنێتەوە ژێر فەرمانڕەوای یەک دەسەڵات. لە ساڵی ١٢٤٩ز، سوڵتان ساڵح دەمرێت وە توڕان شای کوڕی بۆ ماوەی چەند مانگێک دەبێتە سوڵتانی میسڕ کە لە ١٢٥٠ز لەلایەن مەمالیکەکان تیرۆر دەکرێت. کۆتا فەرمانڕەوای ئەییووبیەکان بە ناوی ناسڕ یوسف لە ساڵی ١٢٦٠ بەدەستی مەغۆلەکان دەکوژرێت، بەمەش کۆتای بە دەسەڵاتی ئەیووبیەکان هێنا وەکو هێزی مەزنی ناوچەکە.