زاوە
بچووکترین و نزیکترین گەڕەستێرەیە لە خۆر / From Wikipedia, the free encyclopedia
زاوە یان عەتارد (بە ئینگلیزی: Mercury; ھێما: ) بچووکترین گەڕەستێرەیی کۆمەڵەی خۆرە و نزیکترین گەڕەستێرەشە لە خۆر و کێشەکەشی بە ئەندازەی (٠٫٣٨٧) لە ئاستی کێشی زەوی و تیرەکەی نزیکەی (٤٨٨٠) کلم گۆکەی لە ئاست گۆی زەوی (٠٫٠٥٥)یە و بەناوی خوداوەندی بازرگانییەوە ناونراوە. بەیانیان خێرا لە ئاسمان دیار دەکەوێت و ئێوارانیش خێرا لەسەر زەویش نابینرێت چونکە لە ساڵێکدا تەنھا چەند ڕۆژێک دیاردەکەوێت و لەسەر ڕووی ئاسۆ ھەڵدێت کێشی ھەر کەسێکیش لەسەر زاوە زیاد ناکات لەو کێشەی کە لەسەر زەوی ھەیەتی ئەوەش بەھۆی گەشتکردن نییە بە گالیسکەی بۆشایی، بەڵکو قەبارەی زاوە لە قەبارەی زەوی بچووکترە، بۆیەش ھێزی کێشکردنەکەی کەمترە لە ھێزی کێشکردنی زەوی.
جا بۆ نموونە ئەگەر ھاتوو لەسەر زەوی کێشت (٧٠) کیلۆ بیت ئەوا لەوێ دەبێت بە (٢٧) کیلۆگرام؛ و بەھۆی زۆر نزیکیشی لە خۆر گەرمییەکەی مرۆڤ دەسوتێنێت و دەیکوژێت؛ و لەبەر ئەوەی کە زۆر بەھێواشی بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە بۆیە لە شەودا تا پلەی بەستن سارد دەبێت بەسەر ڕووەکەشییەوە شوێنی پێکەوتنی نەیزەک و دەمی گڕکان و دۆڵی گەورە دەبینرێت و ھەروەھا زاوە ھیچ ھەیڤێکی پاشکۆیی نییە و بەرگە ھەواکەی کە دەوری داوە زۆر تەنکە و لە گازی ھایدرۆجین و ھیلیۆم پێکدێت و پلەی بەرزی گەرمییەکەشی دەگاتە (٤٦٥) پلەی سەدی و نزمترینیشی دەگاتە (١٨٤) پلەی سەدی.