فەڕەنسا لە ئۆلۆمپیاد
From Wikipedia, the free encyclopedia
فەڕەنسا وەک خاوەنی بیرۆکەی دەستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوچەرخ دادەنێرت ئەمەش بەھۆی مێژوونووسی فەرەنسی پیێر دی کۆبێرتینەوە، فەرەنسا لە لە سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی (ھاوینە و زستانە) بەشداری کردووە، جگە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٠٤ (بەو پێیەی سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆک نین کە ئایا وەرزشوان ئەلبێرت کۆری بەناوی ئامریکا بەشداری کردووە یان فەڕەسنا). وەرزشوانانی ئەم وڵاتە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا ٧٥١ مەدالیای بەدەستھێناوە و کە زیاتر یارییەکانی شمشێربازی و پاسکیلسواریدا بەدەستھێناوە. لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا ١٣٨ مەدالیای دیکەی بەدەستھێناوە کە زۆربەیان لە یارییەکانی خلیسکێنەی سەر بەرزایییەکاندا بوون.