ویکیپیدیا:شێواز
کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
مەبەست لە نووسینی ئەم شێوازنامەیە یەکسانکردنی نووسینی وتارەکانی ویکیپیدیایە چونکە ئەوە دەبێتە ھۆی دۆزینەوە، چاکسازی و خوێندنەوەی ئاسانی وتارەکان. یاساکانی ژێرەوە بە پێویست باشترینەکان نین و دوایین شێوازیش نین. بەڵام ئەگەر ھەمووان لە شێوەیەکی یەکسان کەڵکوەرگرن دەبێتە ھۆی بەکارھێنانی ئاسانتری ویکیپیدیا.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
نووسینی وتارێکی ڕوونکەرەوە و بێلایانانە زۆر گرنگترە لە شێوازی بەرچاوخستنەکەی. نووسەرەکان زۆرلێکراو نین بۆ پابەندی بە ھەموو یاساکان. یەکێک لە باشییەکانی ویکینووسین ئەوەیە کە باشترین پێویست نییە.