گۆشۆ ئۆیاما
مانگاکایەکی ژاپۆنییە / From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆشۆ ئۆیاما (بە ژاپۆنی: 青山 剛昌 Hokuei-chō) (ناوی ڕاستەقینەی یوشیماسا ئۆیامایە) (لەدایک بووی ۲۱ حوزەیرانی ۱۹٦۳ لە پارێزگای تۆتۆری) ئەو نووسەر و وێنەکێشێکی مانگای ژاپۆنییە، وە نووسەری زنجیرە درامای ڵێکۆڵەر کۆنانە، چەند زنجیرە و مانگایەکی نووسیوە کە یەکەمیان لەهەشتاکاندا بووە و بریتییە لە ماجیک کایتۆ Magic kaitou وە مانگای یایبا.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
گۆشۆ ئۆیاما 青山 剛昌 Hokuei-chō | |
---|---|
لەدایکبوون | ۲۱ حوزەیرانی ۱۹٦۳ |
پیشە | مانگاکا، نووسەری سیناریۆ |
چالاکبوون | (۱۹۹۰ - ئێستا) |
ناسراوە بە | نووسەری لێکۆڵەر کۆنان |
ھاوسەر | مینامی تاکایاما (۲۰۰٥ - ۲۰۰۷) |
خەڵاتەکان | خەڵاتی شۆگاکوکان بۆ مانگا (۱۹۹۳، ۲۰۰۱) |
وێبگە | http://www.gamf.jp پەڕەکەی لەسەر IMDB |
وە ۲۱ ساڵە، بەشێوەیەکی ڕێکتر لە ساڵی ۱۹۹٤ دەستی کرد بە نووسینی ڵێکۆڵەر کۆنان Meitantei Conan وە ئێستا بەیەکێک لە درێژترین زنجیرەکان دادەنرێت لە جیهانی ئەنیمێ وە ژمارەی زنجیرەکانی ٨٥٤ تێپەڕاندووە وە ۱۲ ئۆڤا و ۲۰ فیلم. وە دوو فیلمی تری بەرهەم هێناوە (ڵێکۆڵەر کۆنان دژی لۆپینی سێیەم_ بەشی یەکەم و دووەم)، وە کۆتا فیلمی کۆنان بریتییە لە ڕەشترین کابوس کەلە سینەما نمایش کرا لە ۱٦ نیسان ۲۰۱٦.
هاوسەرگیری کردووە لە ٥ نیسان ۲۰۰٥ لەگەڵ مینامی تاکایاما کە ئەو کەسەیە کە بەرپرسە لە دەنگی ڵێکۆڵەر کۆنان لە ئانمییە ژاپۆنییەکەدا وە ئەو گۆرانی بێژەیە کە گۆرانی وتووە لەو زنجیرەی باسی تیمی تومکس دەکات. جیا بونەتەوە لە ۱۰ کانوونی یەکەم ۲۰۰۷.