جۆرج ئۆروێڵ
نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێریک ئارتور بلێر، ناوە خوازراو: جۆرج ئۆروێڵ (لەدایکبووی ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٠٣-٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠) ڕۆماننووس، وتارنووس، ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگر بوو. کارەکانی نیشان دەکرێن بە پەخشانی ڕوون و ئاشکرا، ھۆشیاری لەڕووی نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی، دژایەتی کردنی تۆتالیتاریانیزم و، ھەروەھا پشتیگیریکردنێکی ئاشکرایانەی سۆسیالیزمی دیموکراتی.
جۆرج ئۆروێڵ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٠٣ |
مەرگ | ٢١ی کانونی دووەمی ١٩٥٠ |
نەتەوە | بەریتانی |
پیشە | ڕۆژنامەنووس، ڕۆماننووس، نووسەری سیاسی |
ھاوسەر | ئایلین ئۆشاغنێسی (١٩٣٥–١٩٤٥، مردنی ئەو) سۆنیا براونەڵ (١٩٤٩–١٩٥٠تا مردنی ئەم) |
مناڵ(ەکان) | ڕیچارد ھێراتۆ بلێر |
واژوو | |
ئۆڕوێڵ ڕەخنەی ئەدەبی و شیعر و چیرۆکی خەیاڵی و ھەروەھا (ڕۆژنامەوانیی وتووێژی- -polemical journalism)ی نووسیوە. ڕۆمانی ١٩٨٤ یەکێکە لە شاکارەکانی ئۆروێڵ کە لە ناو لیستی ١٠٠ کتێبی گەورەی سەدەی بیستەمدایە بەپێی ڕاپرسییەکی بی بی سی لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەنێو ئەوانەی وەڵامی ڕاپرسییەکەی بی بی سییان دابووەوە.[1] دێڕی یەکەمی ئەم ڕۆمانە دەڵێت: «ڕۆژێکی ساردی ڕوناکی مانگی ٤ بوو کە کاتژمێرەکان ١٣یان نیشان دەدا». لەم شاکارەیدا ئۆروێڵ ھەندێ دەستەواژەی گرنگی ھێنایە ناو زمانی ئینگلیزی و ھزری گشتییەوە. وشەی ئۆروێڵی بەکار دێت بۆ سیستمێکی داپڵۆسێنەری ڕەھا و، ھەروەھا دەستەواژەکانی برا گەورە بۆ چاودێری دەوڵەت بەسەر خەڵکەوە، تاوانی بیر وەک چەوساندنەوەی خەڵک لەسەر ئازادیی بیروڕا، جووتبیر و پۆلیسی بیر[2]