ماتماتیک
زانستی ژمێریاری / From Wikipedia, the free encyclopedia
ماتماتیک (لە وشەی یۆنانیی μάθημα، 'زانین، خوێندن، فێربوون') یان بیرکاری پێکدێت لە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی وەک چەندێتی (تیۆریی ژمارە)،[1] سترەکچەر (جەبر)،[2] بۆشایی (ئەندازە)،[1] و جیاکاری و تەواوکاری (شیکاری).[3][4][5] ھیچ پێناسەیەکی قبووڵکراوی گشتی نییە.[6][7]
ماتماتیک | |
---|---|
لقی | زانستی سروشتی |
بەشێکە لە | science, technology, engineering, and mathematics، زانستی شێوەیی، زانستە وردەکان |
بەکارھێنان | زانست، mathematical modelling، ئەندازیاری، زانیاری ماڵی، ژمارەکردن |
ناو بە زمانی فەرمی | μᾰθημᾰτικά |
بوارەکانی خوێندن | شتی بیرکارانە |
ھاشتاگ | math، mathematics، maths |
جێبەجێکار | بیرکار، mathematics student |
بەستەر | http://data.thenextweb.com/tnw/entity/mathematics |
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج" | https://math.stackexchange.com |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/math، https://gamedev.stackexchange.com/tags/mathematics |
بیرکاران بەردەوام بۆ نەخشگەلی بنەڕەتی دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، و بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکان بە چەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەنێن.
لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتانی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتین و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوونی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێت. بیرکار «بێنجەمین پێرس» ئەوھا بیرکاری دەناسێنێت: «ئەو زانستەی کە دەرەنجامە پێویستەکانمان بۆ گەڵاڵە دەکات». لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێت: «تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ و تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن».
بە کەڵک وەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. بوارەکانی ژماردن، پێوان، توێژینەوەی ژێرجڵەوانەی شێوە ئەندازەیییەکان، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕۆژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبن.