کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: UNGA یان GA) یەکێکە لە شەش بەشە سەرەکییەکەی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکانە (UN)، وەکو بەشەکانی سەرەکی ڕاوێژکاری و داڕشتنی سیاسەت و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت. لە ئێستادا لە ٧٧هەمین دانیشتن ئەنجام دراوە، دەسەڵات و پێکهاتە و ئەرک و ڕێکارەکانی لە بەشی چوارەمی دەستوری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاتووە. کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارە لە بودجەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستنیشانکردنی ئەندامانی ناهەمیشەیی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، دەستنیشانکردنی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەرگرتنی ڕاپۆرت لە بەشەکانی دیکەی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشکەشکردنی راسپاردە لەڕێگەی بەرنامە ڕێژەیی.[1] هەروەها چەندین لق دادەمەزرێنێت بۆ پێشخستن یان یارمەتیدانی ئەرکە فراوانەکان.[2] کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تاکە بەشی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە هەموو وڵاتانی ئەندام نوێنەرایەتی تێدا دەکەن.
كۆبوونەوەی گشتی لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی کۆڕی گشتیی یان سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دانیشتنەكانی ساڵدا لە بینای كۆمەڵەی گشتی کۆدەبنەوە، لەناو بارەگای سەرەكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیویۆرك. بەشی سەرەکی ئەم کۆبوونەوانە بەگشتی لە مانگی ئەیلولەوە تا مانگی یەک بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو کێشە و گرفتەکان چارەسەر دەکرێن، کە زۆرجار پێش دەستپێکردنی دانیشتنی داهاتوو دەبێت.[3] هەروەها دەتوانێت بۆ دانیشتنی تایبەت و فریاگوزاری تایبەت کۆبونەوە ئەنجام بدەن. یەکەم دانیشتن لە ١٠ی شوباتی ١٩٤٦ لە هۆڵی ناوەندی میتۆدیستەکان لە لەندەن بانگهێشت کرا بە نوێنەرانی ٥١ نەتەوە دامەزرێنەری لەخۆگرتبوو.
دەنگدان لە کۆبوونەوەی گشتیدا لەسەر هەندێک پرسیاری گرنگ- ئەوانیش پێشنیارەکان سەبارەت بە ئاشتی و ئاسایش؛ نیگەرانییەکانی داهاتە؛ و هەڵبژاردن، وەرگرتن، ڕاگرتن، یان دەرکردنی ئەندامان - بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەو کەسانەی ئامادەن و دەنگ دەدەن. پرسیارەکانی تریش بە زۆرینەیەکی سادە بڕیاریان لەسەر دەدرێت. هەر وڵاتێکی ئەندام یەک دەنگی هەیە. جگە لە پەسەندکردنی بابەتە بودجەییەکان، لەوانەش پەسەندکردنی پێوەرێکی هەڵسەنگاندن، بڕیارەکانی ئەنجومەن پابەندکەر نین بۆ ئەندامان.و ئەنجومەن دەتوانێت راسپاردە لەسەر هەر پرسێک لە چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پێشکەش بکات، جگە لە پرسەکانی ئاشتی و ئاسایش لە ژێر ڕەچاوکردنی ئەنجومەنی ئاسایشدا.
لە ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کۆبونەوەکە بوو بە مەکۆیەک بۆ "دیالۆگی باکوور-باشوور" لە نێوان گەلانی پیشەسازی و وڵاتانی تازە پێگەیشتوودا لەسەر کۆمەڵێکی پرسی نێودەوڵەتی. ئەم پرسانە بەهۆی گەشەی دیاردەیی و گۆڕانی پێکهاتەی ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاتنە پێشەوە. لە ساڵی ١٩٤٥دا نەتەوە یەکگرتووەکان ٥١ ئەندامی هەبوو، کە تا سەدەی بیست و یەکەم نزیکەی چوار هێندە زیادی کرد و گەیشتە ١٩٣ ئەندام، کە زیاتر لە دوو لەسەر سێیان لە وڵاتی پەرەئەستێنبوو. زۆرجار بەهۆی ژمارەیانەوە، وڵاتانی تازە پێگەیشتووی جیهان دەتوانن کارنامەی کۆبونەوەکە دیاری بکەن (بە بەکارهێنانی گروپە هەماهە ڕەنگەکانی وەک جی ٧٧)، بۆ زۆرێک لە وڵاتانی تازە پێگەیشتووی جیهان، نەتەوە یەکگرتووەکان سەرچاوەی زۆربەی کاریگەرییە دیپلۆماسییەکانیان و دەرچەی سەرەکی دەستپێشخەریەکانی لە پەیوەندییەکانی دەرەوە جێبەجێ دەکات.
هەرچەندە ئەو بڕیارنامانەی کە لەلایەن کۆبوونەوەی گشتیەوە دەرکراون، هێزی پابەندکەریان بەسەر نەتەوەکانی ئەندامدا نییە (جگە لە ڕێوشوێنە داهاتییەکان)، بەڵام بەپێی بڕیارنامەی یەکێتی بۆ ئاشتی لە تشرینی دووەمی ١٩٥٠ (بڕیاری ٣٧٧)، بەڵام ئەنجومەنەکە دەتوانێت ڕێوشوێن بگرێتە بەر ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایش شکست بهێنێت لە کارکردن، بەهۆی دەنگی نەرێنی ئەندامە هەمیشەییەکان، لە حاڵەتێکدا کە مەترسی لەسەر ئاشتی هەبێت، پێشێلکردنی ئاشتی یان کردەوەی شەڕانگێزی بکرێت، کۆبونەوەکە دەتوانێت دەستبەجێ ئەو بابەتە لەبەرچاو بگرێت بە ئامانجی پێشکەشکردنی پێشنیار بۆ ئەندامان بۆ ڕێوشوێنی بەکۆمەڵ بۆ پاراستن یان گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.[4]