ئاشی ئاوی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاشی ئاو یان ئاشی ئاوین (ئینگلیزی: Watermill یان Water mill) جۆرە ئاشێکە کە ئاو بە کاردەهێنێت وەک سەرچاوەی ووزە. پێکهاتەکەی بەشێوەیەکە کە چەرەخەیەکی ئاوی یان تۆرباینی ئاوی بەکاردەهێنێت بۆ درستکردنی کردەیەکی میکانیکی وەک هاڕین، خولاندنەوە یان کوتان. کە ئەم جۆرە کردەیە پێویستیەکی سەرەکیە بۆ بەرهەمهێنانی زۆرینەی کەرستەکانی مرۆڤ، وەک ئارد، تەختە، کاغەز، قوماش و زۆر لە بەرهەمە کانزاییەکان، بۆیە دەکرێت ئاشی ئاو جۆرێک بێت لە ئاشی ئاسایی، ئاشی دار، ئاشی کاغەز، ئاشی چنین، ئاشی کوتان، ئاشی خولانەوە و چەندانی تر بێت.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
یەکێک لە ڕێگا سەرەکیەکانی پۆلێنکردنی ئاشی ئاوی بەهۆ شێوازی خولانەوەی چەرخەکەیەتی (ئاسۆیی یان ستوونی)، یەکێکیان بەهۆی چەرخەی ستوونی کاری تێدەکرێت لە ڕێگەی کردەی ئاراستەکردنیەوە، و ئەوەی تریان بەشێوەی ئاسۆیی بەبێ ئاڕاستەکردنە. [1]