بابانۆئێل
From Wikipedia, the free encyclopedia
سانتا کڵۆس، ھەروەھا ناسراویشە بە باوکی کریسمس، قەشە نیکۆلاس، قەشە نیک، کریس کرینجڵ، یان ھەر سانتا بە سادەیی، کەسایەتییەکی ئەفسانەییە کە لە کلتووری مەسیحییەتی ڕۆژاواییدا دامەزراوە کە دەووترێت دیاریی یاری و شیرینی بۆ مناڵە ئاقڵەکان دەھێنێت،[1] و خەڵووز یان ھیچ بۆ مناڵە ھارەکان دێنێت. دەووترێت کە لەلایەن ئێلفەکانەوە یارمەتی دەدرێت، کە لە کارخانەکەیدا لە جەمسەری باکوور یارییەکان دروستدەکەن، و چەند ئاسکی فڕیوی ھەیە بۆ فڕینی گالیسکەکەی.[2][3]
ئەم وتارە تیابووی کۆمەڵێک لە سەرچاوەیە, کەوا پەیوەندیدارەپێی یان بە بەستەرە دەرەکییەکانی ناو وتارەکە, بەڵام سەرچاوەکانی بە ناڕوونی دەمێنێتەوە لەبەر ئەوەی ژێدەری کەمە بۆ دەقەکان. (ئەیلوول ٢٠٢١) |
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کەسایەتیی ھاوچەرخی سانتا کڵۆس لە داب و نەریتەکانی دەوروبەری قەشە نیکۆلاس (کە سەرۆک قەشەیەکی یۆنانیی سەدەی چوارەم بوو و دیاری ھێنەری میرا بوو) و کەسایەتیی ئینگلیخی باوکی کریسمس، و کەسیاتیی ھۆڵەندیی سینتەرکلاس (کە ئەویش لە قەشە نیکۆلاسەوە وەرگیراوە) سەرچاوەی گرتووە.
سانتا کڵۆس بە گشتیی بە پیاوێکی ڕووخۆش و ڕیش سپی وەسفدەکرێت، کە زۆرجار چاویلکەی لە چاودایە، و چاکەتێکی سووری یەخە و سەردەست سپی، پانتۆڵێکی سووری لە خوری دروستکراو، و پشتێن و پێڵاوی چەرمی ڕەشی لەبەردایە، و کیسەیەکی گەورەی پڕ لە دیاری بۆ منداڵان پێیە. زۆرجار وا بەرجەستە دەکرێت کە بە شێوەیەک پێدەکەنێت کە دەنگی وەک «ھۆ ھۆ ھۆ» وایە. ئەم وێنەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدادا لە سەدەی ١٩ەمدا بەناوبانگ بوو بەھۆی کاریگەریی گرنگی ھۆنراوەی «سەردانێک لەلایەن قەشە نیکۆلاس»ی ساڵی ١٨٢٣. کاریکاتێریست و کارتوونیستی سیاسی تۆماس ناستیش دەستی ھەبووە لە دروستکردنی کەسایەتیی سانتادا.[4][5][6] ئەم کەسایەتییە لەناو گۆرانی، ڕادیۆ، تەلەڤیزیۆن، کتێبی مناڵان، فیلم و ڕێکلام کردندا ماوەتەوە.