دیموکراسیی لیبڕاڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
دیموکراسیی لیبڕاڵ (بە ئینگلیزی: Liberal democracy) شێوەیەکە لە شێوەکانی دیموکراسی نوێنەران. کە تێیدا توانای نوێنەری ھەڵبژێردراو، لە کارلێکردن لەسەر دەسەڵاتی بڕیار وەرگرتن ملکەچی دەسەڵاتی یاسایە. بەھۆی دەستوورەوە، کە جەخت لەسەر پاراستنی ماف و ئازادیەکانی تاک و کۆ دەکات. (ھەروەھا بە دیموکراسی دەستووری یاخود لیبڕاڵیزمی دەستووری ناو دەبرێت) و کۆت و بەند دەخاتە سەر ئەو ئاستەی کە پێویستە ویستی زۆرینە بسەپێنرێ.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم ماف و ئازادیانە، مافی بوونی دادگاییکردنێکی ڕەوا و مافی موڵکایەتی تایبەت و نھێنێتی کەسێتی و یەکسانی لەبەردەم یاسا و ئازادی قسەکردن و کەم بوون و ئایین لەخۆ دەگرێ. ئەم مافانەش لە دیموکراسی ئازاددا (کە بە "مافە ئازادەکانیش" ناودەبرێن) ھەندێ جار دەستوور زامنیان دەکات، یاخود بەھۆی یاسایەکی نیشتیمانی یاخود تایبەتدا دێنە کایەوە کە ئەمەش دەسەڵات بە جۆرەھا دامەزراوی مەدەنی بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنی ئەم مافانە دەدات. ھەروەھا سیستەمە دیموکراسیە لیبڕاڵییەکان بە سینگ فراوان و فرەلایەنی ناسراون:
- کە تێیدا جۆرەھا ڕاوبۆچونی سیاسی و کۆمەڵایەتی
- تەنانەت ئەوانەی بە توندڕۆ و زێدەڕۆ دەژمێردرێن
- بوونیان ھەیە و ڕکابەری یەکتری دەکەن بۆ بە دەستھێنانی دەسەڵاتی سیاسی لەسەر بنەمایەکی دیموکراسیدا.
ھەروەھا دیموکراسیی لیبڕاڵ، بە لێبوردەیی و فرەلایەنی ناسراوە، دید و بۆچونی کۆمەڵایەتی و سیاسی زۆر لێک جیاواز بیر و بۆچونە توندڕۆ و زیادڕۆکانیش لە دیموکراسیی لیبڕاڵیدا بواریان ھەیە پێکەوە بژین و بە پێی بنەما دیموکراسیەکان دەسەڵاتی سیاسی بە دەستبھێنن. لە دیموکراسیی لیبڕڵلدا بە شێوەیەکی خولی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێن کە تیایاندا گروپەکان بە جیاوازی دیدە سیاسیەکانیان ھەلی بە دەستھێنانی دەسەڵاتی سیاسیان بۆ دەڕەخسێت.