سەڵاحەددینی ئەییووبی
یەکەم سوڵتانی میسر و سووریا، و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەییووبی، و کەسایەتییەکی کورد بووە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەبوو موزەفەر یووسفی کوڕی نەجمەدین ئەییووب کوڕی شادی ناسراو بە سەلاحەددینی ئەییووبی (٢٥ی کانونی یەکەمی ١١٣٧- ٤ی ئازاری ١١٩٤) لە خێزانێکی کورد پێگەیشتووە و کوردە[1][2][3] و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەییووبی بوو. یەکەم سوڵتان بوو کە دەسەڵاتی بەسەر سوریا و میسردا ھەبێت بەیەکەوە. و کەسایەتییەکی گرینگی سەردەمی سێیەم جەنگی خاچھەڵگران بوو. سەرکردایەتیی سوپای موسڵمانانی کرد بۆ سەر ویلایەتە خاچھەڵگران لە شام. لە بەرزترین ئاستیدا دەوڵەتەکەی بریتی بوو لە میسر تا مێزۆپۆتامیای سەرەوە واتە باکوور و ڕۆژاڤای کوردستان، هەروەها حیجاز، باشووری عەرەبستان و ناوچەی نەوبە.[تێبینی 1]
سەلاحەددینی ئەییووبی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١١٣٧ |
مەرگ | ١١٩٣، لە تەمەنی ٥٥–٥٦ ساڵیدا |
شوێنی گۆڕ | مزگەوتی ئومەوی، دیمەشق، سوریا |
نەتەوە | کورد |
چالاکبوون | ١١٧٤–١١٩٣ |
پێش | نوورەددین زەنگی |
پاش | ئەفزەڵ کوڕی سەلاحەددین (شام) عەزیز عوسمان (میسر) |
ئایین | ئیسلامی سوننە (ئەشعەری) |
ھاوسەر | عیسمەت خاتوون |
باوان |
|
سەرەتا لە دژی فاتیمییان و دوایی لە دژی خاچھەڵگران (ئەو مەسیحییانەی کە چووبوون خاکە پیرۆزەکان لە فەلەستین بۆ ئۆلی خۆیان بپارێزن) دەرکەوت و شاری قودسی پاش سەد ساڵ خستەوە دەست موسڵمانان. سەلاحەددین موسڵمانی سوننە بوو و بە لێخۆشبوون و ھەڵسوکەوتی مرۆڤانەی لەگەڵ دوژمنەکانی ناوی دەرکردبوو. دوای ئەوەی سەلاحەددینی ئەییووبی ساڵی ١١٩٣ کۆچی دوایی کرد، دەوڵەتی ئەییووبیش لەنێوان کوڕەکانیدا بەش کرا و ئیتر ئەو ھێزەی سەردەمی سەلاحەددینی پێ نەما. هەرچەند کوردیزان بوو، بەڵام زمانی عەرەبی و فارسی باشی هەبوو.[4]