قیڕ
From Wikipedia, the free encyclopedia
قیڕ (بە ئینگلیزی: Asphalt) ناسراوە بە قیڕی سروشتی (بە ئینگلیزی: bitumen) جۆرێکی نەوتی لینجی، ڕەشی، لچکاوی نیمچە-ڕەقە. ئەم ماددەیە لە نێو سروشتدا دەدۆزرێتەوە، یاخود دوای پاڵاوتنی نەوت لە پاشماوەکانی ئامادە دەکرێت. بەر لە سەدەی بیستەم دەستەواژەی "asphaltum - ئەسفاڵتم" بۆ ئەم ماددەیە بەکارھاتووە. وشەکە لە زمانی یۆنانی کۆندا ھاتووە کە خۆی "ἄσφαλτος ásphaltos" بووە.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
سەرەکیترین پێویستی قیڕ بۆ درووستکردنی ڕێگاو بانە، کە بەڕێژەی ٪٧٠ بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێت، کە تێیدا وەک چەسپێک بەکاردێت و تێکەڵی بەردی ورد دەکرێت تاکو کۆنکریتی قیڕ درووستبکات. بەشێک لە پێویستیەکانی تری بریتیە لە بەکارھێنانی بۆ سەقفی خانوو یاخود بەکارھێنانی وەک لباد.[1]
دەستەواژەکانی "ئەسفاڵت - قیڕ" و "بایتومن/بیچمن - قیڕی سروشتی" بەشێوەیەکی گشتی مانای قیڕی سروشتی و دەستکرد جیا دەکەنەوە. لە ئینگلیزیی ئەمەریکیدا، دەستەواژەی "ئەسفاڵت" بە زۆری بەکاردێت بۆ ئەو نەوتانەی کە پاڵاوتنیان بۆ کراوە و پاککراونەتەوە. لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا، دەستەواژەی "بایتومن" باوترە، ھەروەھا زەویناسانی جیھان کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەستەواژەی بایتومن بەکاربێت بۆ جۆرە سروشتەکانی ماددەکە. لە زۆر شوێندا، دەستەواژەی "tar - تاڕ" یش بەکاردێت بۆ ھەمان ماددە.
قیڕە سروشتیەکان بە زۆری ناونراون "کرود بایتومن" لە ئینگلیزیدا. پارێزگای ئالبێرتا لە کەنەدا دەوڵەمەندترین سامانی قیڕپی ھەیە لەسەر ئاستی جیھان کە نزیکە ١٤٢ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، گەورەتر وڵاتی لە ئینگڵتەڕا.[2]