ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ (بە ئینگلیزی: 1908 Summer Olympics) ھەروەھا ناسراویشە بە (ئۆڵۆمپیادی لەندەن) پێشبڕکێیەکی ھەمەجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە، کە لە شاری لەندەنی شانشینی بەریتانیا لە ٢٧ی نیسان تا ٣١ تشرینی یەکەمی ١٩٠٨ یارییەکانی بەڕێوەچوو.[1][2] یەکەم جار بڕیار بوو ئەم خولەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، شاری ڕۆمای، ئیتالیا میوانداریی بکات بەڵام بەھۆی تەقینەوەی گڕکانی چیای ڤێسۆڤیۆس لە ساڵی ١٩٠٦ و مردنی ١٠٠ کەس توانایی ئیتاڵیا بۆ میوانداری کردنی یارییەکان لاواز بوو،[3] بەو ھۆیەوە بەفەرمی بڕیاردرا یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئەم خولە لە شاری لەندەن بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بەڕێوەبچێت. بەڵام ساڵی ١٩٦٠ شاری ڕۆمای ئیتالیا میوانداریی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠ی کرد.[4] سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵمپیاد بۆ یارییەکانی ئەم خولە بارۆن پییەر دوو کوبرتین بوو. ماوەی پاڵەوانییەتییەکە ١٨٧ ڕۆژ بوو (شەش مانگ و چوار ڕۆژ) ئەمەش درێژترین و زۆرترین ماوە بوو لە مێژووی ھاوچەرخی ئۆڵۆمپیاد. بەڵام لە خولەکانی دیکە گۆڕانکاری لە ماوەکەیدا کرا ساڵی ١٩١٢ ماوەکەی ١٦ ڕۆژ بوو، و ساڵی ١٩٢٨ تا ١٩٩٢ لە نێوان ١٥ بۆ ١٨ ڕۆژ بوو، و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ئێستا ماوەکەی کرا بە ١٧ ڕۆژ.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der IV. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندا |
جێ | White City Stadium، لەندەن |
پۆتانی شوێن | ٥١°٣٠′٤٩″N ٠°١٣′٣٩″W |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤، 1906 Intercalated Games |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩١٢ |
ژمارەی چاپ | 4 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٨ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٧ی نیسانی ١٩٠٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٨ |
Officially opened by | ئێدواردی حەوتەم |
بەشداربوو | David Baidet |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/london-1908 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1908/ |