ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠، زۆرجار ناسراو بە سیدنی ٢٠٠٠ یان ئۆڵۆمپیادی هەزار ساڵە، ٢٣هەمین خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە بوو کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوول بۆ ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ لە سیدنی، نیو ساوت وێڵز، ئوستڕالیا بە بەشداری ١٩٩ وڵات یارییەکانی بەڕێوەچوو.[1][2] ئۆڵۆمپیادەکە بۆ دووەمین جار لە ئوستراڵیا و نیوەگۆی باشوور میوانداریکرا ،کە یەکەمییان لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٥٦ بوو. شاری سیدنی لە ساڵی ١٩٩٣ وەک شاری خانەخوێی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٠ دیارکرا . خەرجی ئامادەکاریەکان ٦ی بیلۆین دۆلاری ئوسترالی تێچوو .لەلایەن وەرزشکاران و میدیاکاران وە هەروەها لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵمپی ستایشی کارەکان کران وەک یەکێک لە سەرکەوتووترین پاڵەوانیەتی خولەکە لە قەڵەمدرا .[3]١٠٬٦٥١ ھەزار وەرزشوان لە ١٩٩ وڵاتی جیاواز لە ٣٠٠ پێشبڕکێ لە ٢٩ وەرزشی جیاوازدا ڕکابەری یەکتریان کرد بە مەبەستی بەدەست ھێنانی مەدالیا. وەرزشوانانی ٨٠ ولاتی جیاواز بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد، ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێری بەدەست ھێنا کە ٣٧ دانەبوو و لە ھەمانکاتدا زۆرتین مەدالیای گشتی بەدەست ھێنا کە ٩٣ مەدالیا بوو. دوای ئەو وەرزشوانانی ولاتی ڕووسیا ھات بە بردنەوەی ٣٢ مەدالیای زێڕ و ٨٩ مەدالیای گشتی، و ولاتی چین پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا پاش ئەوەی ٢٨ مەدالیای زێری بردەوە. ھەروەھا وەرزشوانانی ئوسترالیا وڵاتی خانەخوێ بەبردنەوەی ١٦ مەدالیا پلەی چوارەمی بەدەست ھێنا. ھەریەکە لە کامیرۆن، کۆڵۆمبیا، لاتڤیا، مۆزامبیک و سلۆڤێنیا بۆ یەکەم جار مەدالیای زێڕیان لە مێژووی خۆیاندا بەدەست ھێنا، لەکاتێکدا ڤێتنام، باربادۆس، مەکدۆنیا، کووەیت، قرغیزستان و سعودیە یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەست ھینا.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئاب ٢٠٢١) |
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXVII. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
دروشم | Share the Spirit، Deel de Geescht |
وڵات | ئوسترالیا |
جێ | سیدنی |
یاریگا | Accor Stadium |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ |
ژمارەی چاپ | 27 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ |
Officially opened by | William Deane |
Oath made by | Rechelle Hawkes، Peter Kerr |
Torch lit by | Cathy Freeman |
بەختدار | Fatso the Fat-Arsed Wombat، Olly, Sid and Millie |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/sydney-2000 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/2000/ |