دەروازە:ژاپۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەروازەی ژاپۆنژاپۆن یان یابان (بە ژاپۆنی: 日本) (بە ئینگلیزی: Japan) یەکێکە لە وڵاتە ئاسیاییەکان کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. زنجیرە دوورگەکانی ژاپۆن پێک ھاتووە لە ٦٬٨٥٢ دوورگە. لە چوار دوورگەی سەرەکی پێک ھاتووە کە بریتین لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو. ھەروەھا ژاپۆن وڵاتێکی داخراو بوو بۆ ماوەی ٣٥٠ ساڵ کە دانیشتوانی نەدەکرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، تا ساڵی ١٨٦٨ کە ژاپۆن بە ڕووی جیھاندا کرایەوە. ھەموو جیھان دەیانویست زانیاری بدۆزنەوە دەربارەی ئەو وڵاتە نامۆیە و کلتوور و داب و نەریتی. لەھەمان کاتیشدا خەڵکی ژاپۆن دەیانویست دەربارەی ئەم جیھانە بزانن. لەو کاتەوە تا ئێستا ژاپۆن بووە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی سەر زەوی. ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ١٢٧ میلیۆن کەس. ژاپۆن پێک دێت لەکۆمەڵێ دوورگە لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئارام کە ناوی دوورگەکانیش ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو، لەگەڵ نزیکەی ٦٠ ھەزار دوورگەی زۆر بچووک. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت. وتاری ھەڵبژێردراوچیای فوجی (بە ژاپۆنی: 富士山، فوجی سان: [ɸɯꜜ(د)ʑisaɴ]) لوتکە چیایەک یان کێوێکی مەزنە دەکەوێتە دوورگەی ھۆنشوو لە ژاپۆن و بەرزترین چیای ژاپۆنە، کە ٣٬٧٧٦٫٢٤ م (١٢٬٣٨٩٫٢ پێ) بەرزە. ئەمە لوتکە شاخە دووەم گەورەترین گڕکانی ھەیە کە دەکەوێتە دوورگەیەک لە ئاسیا (دوای گڕکانی چیای کێرینچی لە دوورگەی سوماترا)، و حەوتەمین بەرزترین لوتکەی دوورگەییی سەر زەوییە. گڕکانەکەی چیای فوجی گڕکانێکی چالاکە کە دوایین جار لە ساڵی ١٧٠٧ بۆ ١٧٠٩ چەگەرەی کرد. چیاکە دەکەوێتە نزیکەی ١٠٠ کم (٦٢ میل)ی باشووری ڕۆژاوای تۆکیۆ و لە ڕۆژە ڕوونەکاندا بە ئاسانی لەناو شارەوە دەبینرێت. تەپۆڵکەکەی چیای فوجی کە بە شێوەیەکی زۆر کەوانەیییە، بە نزیکەی پێنج مانگی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە، بە شێوەیەکی ئاسایی وەک وێنۆکەیەکی کلتوری ژاپۆن دەبینرێت و زۆرجار لە ھونەر و وێنەگرتندا دیمەنەکەی بەدی دەکرێت، ھەروەھا لەلایەن گەشتیار و شاخەوانەکانەوە سەردانی دەکرێت. چیای فوجی یەکێکە لە «سێ چیای پیرۆز»ی ژاپۆن (ئا.. سانەرێیسان) لەگەڵ چیای تایت و چیای ھاکو شوێنێکی تایبەت و جوانی ھەیە و یەکێک لە شوێنەوارە مێژوویەکانی ژاپۆن. لە ٢٢ ی حوزەیرانی ٢٠١٣ وەک شوێنێکی ڕۆشنبیری بۆ لیستی کەلەپووری جیھانی زیاد کرا. بە گوێرەی یونسکۆ چیای فوجی " ئیلھامبەخشی ھونەرمەند و شاعیران بووە و بۆ چەندین سەدە ھەروەک حەج بووە بۆیان ". ڕێکخراوی یونسکۆ ٢٥ شوێنی لە بەرژەوەندی کلتوری لە ناوچەی چیای فوجی ناساندووە. ئەم ٢٥ شوێنە بریتین لە خودی شاخەکە و مەزاری شینتۆ، فوجیسان ھۆنگو سێنگن تایشا، ھەروەھا پەرستگای سەرۆک تایسکیجی بوودی کە لە ساڵی ١٢٩٠ دروستکراوە، دواتر لەلایەن ھونەرمەندی کیوکیۆ-ی ژاپۆنی کاتسوشیکا ھۆکوسەیی نۆژەنکراوەتەوە. شاری ھەڵبژێردراوشاری کۆنان (بە ژاپۆنی: コナン町 コナンと風車のまち:北栄町商工会) بریتییە لە شارێکی بچووک لە تشرینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٥ دروست بووە، دەکەوێتە ناو شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری. ئەمەش چونکە لە ژاپۆن کەسایەتییەکانی وێنەی جووڵاو بە ڕاستی سەیر دەکرێت و زەوییەکی بچووک لە شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری کە گۆشۆ ئۆیامای نووسەری زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنانی تێدا لەدایک بووە گۆڕیوە بۆ مۆزەخانەیەک و شوێنێکی گەشتیاری کە کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدایە. وە ئەم شارە بچووکە لە ناو شارێک دروست کراوە کە بریتییە لە بەشێک لە شاری تۆتۆری تێیدا پردی کۆنانی لێیە کە لە سەریدا ھەندێک لە پەیکەرەکانی کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدا دانراوە. ئایا زانیوتە؟دەروازە:ژاپۆن/زانیاری/١ ژیاننامەی ھەڵبژێردراوسیچی میاکی (بە ژاپۆنی: 三宅 精一, みやけ せいいち) (لەدایکبووی ١٩٢٦ - کۆچکردووی ١٩٨٢) داھێنەرێکی ژاپۆنی بوو، کە بە داھێنانە مەزنەکەی (خشتی ئاراستەبەر) ناسێنرا، یان خشتەکی کوێران "Tenji Bricks" کە نابینایان لە ڕێڕەو و شەقامەکان سوودی لێدەبینن بۆ پاراستن و ئاگاداربوونیان لەکاتی ڕێکردندا. لەساڵی ١٩٦٥ دا سیچی مەیاکی ھەموو داھاتەکەی بەکارھێنا بۆ دروستکردنی خشتی ئاراستەبەر یان خشتەکی نابینایان کە پێک ھاتبوو لە دوو جۆر، جۆرێکیان ھێلکاری بازنەیی لەسەر نەخشاندبوو ئەویتر ھێڵی تەشیلەیی، مەبەست لەبازنەیی و خڕەکان ھەبوونی مەترسیە لەبەردەم ڕێگاکەی بەڵام ھێڵە تەشیڵەییەکان بەواتای ئەوە دێت کە کەسی پیادەی نابینا دەتوانێت ڕێ بکات بە سەڵامەتی. دوای دوو ساڵ و لە ١٨ی ئازاری ١٩٦٧دا، شاری ئۆکایاما (خۆرئاوای ژاپۆن) بوو بە یەکەم شوێن بۆ دامەزراندنی ئەم بیرۆکەیە بۆ نابینایان. دوای دە ساڵ، بۆ سوپاسگوزاری داھێنانەکەی بە مەبەستی سوودی گشتی لە زۆرینەی شوێنەکانی ژاپۆن بوون بە پڕۆژە و خرانە بواری جێبەجێکردنەوە. وێنەی ھەڵبژێردراوپۆلەکاندەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |