دەگمەنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەگمەنی[1] لە بواری کارگێڕیدا بە واتای دەگمەنی کاڵا و پێویستییەکان دێت کە داواکارییەکی زۆریشی لەسەرە لە ھەمان کاتدا. دەگمەنی ئاماژەیەکە بۆ خراپی ئاستی دارایی کەسێکیش بۆ کڕینی کاڵاکانی. پێچەوانەی دەگمەنی بریتییە لە زۆری. دەگمەنی بریتییە لە کەمی کاڵایەک یان شتومەکێک یان ماددەیەک بەرامبەر داواکارییە بێ سنوورەکانی سەریان.[2] بیرۆکەی دەگمەنی کاڵاکان ئەوەیە کە ھەمیشە بای پێویست کاڵایەک دەستەبەر ناکرێت بۆ پێویستییەکانی مرۆڤ، تەنانەت ئەگەر مرۆڤایەتی بگاتە قۆناغێکی تەواو پێشکەوتووی تەکنەلۆژیاش. ھەر لەبەرئەوەشە دەگمەنی بریتییە لە قوربانیدان - دەستبەرداربوونی شتێک یان گۆڕینەوەی شتێک- بۆ دەستەبەرکردنی ئەو شتەی دەمانەوێت.
کاتێک دەگمەنی کاڵایەک لە ئارادایە، مرۆڤەکان دەکەونە ڕکابەری لەپێناو ئەو کاڵایە. ھەر لەبەر ئەوەشە نرخی ئەو کاڵایانە کە بەرز دەبێتەوە بەھۆی دەگمەنیان، دەکرێ باشتر بەش بکرێت، بەوپێیەی ئاستی کڕینی کەمتر دەبێتەوە.