شتومەک
From Wikipedia, the free encyclopedia
شتومەک، یان شمەک[1] یان کاڵا بە ماتێریاڵێک دەوترێت کە مرۆڤ لەبەر بەکەڵکھاتنی دەیکڕێت. کەڵک و سوودەکەشی لەوەدا دەبینێت کە ئەو ماتێریاڵە دەتوانێت بە چەشنێک وەڵامدەری پێویستییەکان یان تێرکەری حەزەکانی بێت.[2] ڕاژە یا خزمەتیش ھەر ئەم سوودە بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام جیاوازیی نێوان شتومەک و ڕاژە ئەوەیە کە یەکەمیان بەرھەست و فیزیکییە، و دووەمیان دەرھەست و ناماددییە.[3] ھەندێک جار وشەی پیتەوا وەکوو ھاوواتای شتومەک و کاڵا بەکار دەبرێت، بەڵام زیاتر ئاماژە بە کەرەستەگەلی خاو و بەرھەمگەلی سەرەتایی دەکات.[4]