چیای شنگال
From Wikipedia, the free encyclopedia
چیای شنگال یا چیایێ شنگالێ (بە عەرەبی: جبل سنجار، بە ئینگلیزی: Sinjar Mountains بە سوریانی: ܛܘܪܐ ܕܫܝܓܪ) زنجیرە چیایەکە بە درێژی ١٠٠ کیلۆمەتر (٦٢ میل) کە لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا دەڕوات، بەرزدەبێتەوە لە سەرووی دەشتەکان پلە بە پلە لە دەوروبەری لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق بۆ بەرزی ١٤٦٣ مەتر (٤٨٠٠ پێ). بەرزترین بەشی ئەم شاخانە کە درێژییەکەی نزیکەی ٧٥ کم (٤٧ میل)ە، لە پارێزگای نەینەوا دایە. بەشی ڕۆژئاوا و خوارەوەی ئەم چیایانە دەکەوێتە سووریا و درێژییەکەی نزیکەی ٢٥ کم (١٦ میل)ە. شاری شنگال تەنھا لە باشووری ئەو زنجیرە چیایەدایە.[2][3] ئەم چیایانە لەلایەن ئێزیدییەکانەوە بە پیرۆز سەیر دەکرێن.[4][5]
زانیاریی خێرا چیای شنگال, بەرزایی ...
چیای شنگال | |
---|---|
| |
بەرزایی | ١٤٦٣ |
بەرزی لە بنکەوە | بەرزترین لوتکە (چێل مێرا) |
شوێن | |
پۆتانی شوێن | 36°20′45″N 41°43′35″E[1] |
دایخە