کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
جووڵانەوەیەکی ئیسلامیی لە باشووری کوردستان (٢٠٠١) / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان (ناوی پێشوو: کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان) جووڵانەوەیەکی ئیسلامییە لە کوردستانی باشوور. کۆمەڵ کە لەلایەن عەلی باپیرەوە لە ئایاری ٢٠٠١ دامەزرێنراوە، ڕێکاری سوننەو جەماعە جێبەجێ دەکات. باپیر پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی و پاشتر مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بووە.
زانیاریی خێرا کۆمەڵی دادگەریی کوردستان Komelî Dadgerîyî Kurdistan, سەرۆک ...
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان Komelî Dadgerîyî Kurdistan | |
---|---|
سەرۆک | عەلی باپیر |
دامەزراندن | ٣١ی ئایاری ٢٠٠١ |
جیابوونەوە | بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامیی کوردستان |
شوێنگەی سەرەکی | ھەولێر، باشووری کوردستان |
ئایدۆلۆژیا | کوردایەتیی ئیسلامی پارێزگاریی کۆمەڵایەتی |
ڕەنگەکان | پرتەقاڵی |
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق | ٣ / ٣٢٨ |
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان | ٧ / ١١١ |
دایخە
کۆمەڵ بەشدار لە ھاوپەیمانێتی کوردستانی ھەڵبژاردنەکەی ٢٠٠٥ی عێراق بەشدار نەبوو بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کرد. زیاتر لە ٦٠٠٠ دەنگ، نزیکەی ٠٫٧٪ی ڕێژەی دەنگەکانی بەدەست ھێنا بەمەش بووە خاوەنی دوو کورسی لە پەرلەمانی کاتی عێراقدا. دوای ھەڵبژاردنەکان، کۆمەڵ قایل بوو بەوەی پەیوەندی بکات بە ھاوپەیمانێتی کوردییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیدا.
ئێستە ٢٠١٤ کۆمەڵ خاوەنی ٦ کورسییە لە پەرلەمانی کوردستان و سێ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق