باشووری کوردستان
پارچەیەکی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
باشووری کوردستان،[1][2][3][4] کوردستانی باشوور بە (ئینگلیزی: Iraqi Kurdistan، بە عەرەبی: کردستان العراق) ناوێکی فەرمییە بۆ بەشێکی وڵاتی عێراق کە دانیشتووانی کوردن و سنووری لەگەڵ ئێران و تورکیا و سووریا[5][6] ھەیە و لە باشووری چوار پارچەی کوردستاندا ھەڵکەوتووە، کوردستانی باشوور تەنھا پارچەی کوردستانە کە خاوەنی حکوومەتێکی سەربەخۆی خۆی نیە بە ناوی حکوومەتی کابەڕێکەر بەشێکی زۆری ناوچەی جوگرافی و ڕۆشنبیری کوردستانی عێراق بەشێکە لە ھەرێمی کوردستان، کە ھەرێمێکی خۆسەرە و لە دەستووری عێراق دانپێدانراوە. [7] ئەم بەشەی کوردستان چەند شارێکی گەورەی وەک: ھەولێر،[8] و سلێمانی، و دھۆک و ھەڵەبجە و کەرکووک لە خۆ دەگرێت، ژمارەی دانیشتوانی باشوری کوردستان نزیکەی ٨ ملیۆن کەسە و ٢ ملیۆن کوردیش لە ناوەڕاست و باشوری عێراق ئەژین
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی خاکی باشووری کوردستان درووست نەبووە، بەڵکو زۆرێک لە خاکەکەی ماوە بخرێتەوە سەری، بەم خاکەش دەوترێت ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەی جێناکۆکن، و لە دەستووری عێراقدا باسی ئەم ناکۆکییە کراوە و بە (ماددەی ١٤٠) ناوی دەھێندرێت، کەواتە باشووری کوردستان پێکھاتووە لە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. بەھۆی سیاسەتی چەوتی حیزبی کورد بە گۆڕینی دیمۆگرافیای خاکی باشووری کوردستان و بە عەرەباندنی، ھەروەھا سستی دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرامبەر چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکییەدا تاوەکوو ئێستا ئەم کێشەیە وەک خۆی ماوەتەوە.