ھۆدارێتی
ئەوەی کە شتێ دەستی بێ لە بەرھەمھاتنی شتێکی تردا / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھۆدارێتی ئەوەیە کە شتێ (ڕووداو، پرۆسە، یا بارودۆخێک) دەستی بێ لە بەرھەمھاتنی شتێکی تردا. بە شتی یەکەم دەوترێ ھۆ و بە شتی دووەم ھۆکرد یا بەرھۆ. ھۆ تا ڕادەیەک بەرپرسە بۆ ھۆکرد و، ھۆکردیش تا ڕادەیەک ھەڵواسراوە بە ھۆوە. دەکرێ بڵێین ھۆدارێتی پەیوەندیی نێوان ڕووداوێکە لەگەڵ ئەو ڕووداو و دیاردانەی بە دوویدا دێن،[1][2] وای دابنێن دوو ڕووداو یان پێشھاتی A و B ھەن. ئەگەر B ڕوو دەدات لەبەر ئەوەی کە A ڕووی داوە، ئەوا دەڵێن A ھۆی Bیە، یان B ئاکامی Aیە.
بەگشتی، یەک پرۆسە چەندین ھۆی ھەیە، کە فاکتۆرگەلی سەبەبی -شیان پێ دەوترێ و، ھەموویان دەکەونە ڕابوردووی پرۆسەکەوە. ھۆکردیش بە نۆبەی خۆی دەتوانێ ھۆ یا فاکتۆری سەبەبی بێت بۆ گەلێ ھۆکردی تر، کە ھەموویان دەکەونە داھاتوویەوە. بەعزە نووسەرێک باوەڕیان ئەوەیە کە لە باری میتافیزیکییەوە ھۆدارێتی لە پێشەوەی تێگەیشتەکانی کات و شوێنە.