شنگال
شارێکە لە کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
شنگال، شەنگال، شەنگار یان شنگار (بە عەرەبی: سنجار، سوریانی: ܫܝܓܪ) شارۆچکەیەکە لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[2] شنگال دەکەوێتە ئەوپەڕی خۆراوای باشووری کوردستان، ١٢٠کم لە شاری مووسڵەوە دوورە و دەکەوێتە خۆراوایەوە.[3] دەکەوێتە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە باشووری چیای شنگال.ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٣ بە ٨٨٠٢٣ کەس مەزەندە کراوە، و زۆرینەیان ئێزدین.[4]
زانیاریی خێرا شنگال, وڵات ...
شنگال | |
---|---|
ܫܝܓܪ - Şingal - سنجار - Sinjar | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | نەینەوا |
قەزا | شنگال |
دەسەڵات | |
• قایمقام | فەھد حەمید عومەر[1] |
بەرزایی | ٥٢٢ مەتر (١٬٧١٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٤) | |
• سەرجەم | ٨٤٫٣٣٨ |
سەرناوی دانیشتوو | شنگالی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(کورمانجی)،عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام (سوننە)، ئێزیدی |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
دایخە