سلێمانی
شارێک لە کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
سلێمانی (بە کوردیی باکووری: Silêmanî، بە عەرەبی: السلیمانیة) شارێکی باشووری کوردستانە کە ناوەندی پارێزگای سلێمانییە. ئیبراھیم پاشای بابان لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ سلێمانیی دامەزراند.
سلێمانی
سولەیمانی السلیمانیة - Silêmanî | |
---|---|
Sulaimaniyah | |
ناسناو(ەکان): پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان. مەڵبەندی ڕۆشنبیری شاری ھەڵمەت و قوربانی | |
پۆتانەکان: 35.56496°N 45.4329°E / 35.56496; 45.4329 | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[1] |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | ناوەندی قەزای سلێمانی |
دامەزرێنەر | ئیبراھیم پاشای بابان |
ھاوناو | پاشای میرنشینی ئەردەڵان |
دەسەڵات | |
• جۆر | ئەنجومەن - بەڕێوەبەرایەتی |
• پارێزگاری سلێمانی | دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٣٤٠٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٣١٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٨٨٢ مەتر (٢٬٨٩٤ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠ (بەپێی سەرژمێری وەزارەتی پالاندانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠)) | |
• سەرجەم | ٢٬٢٥٠٬٠٠٠[2] |
• مەزندە () | ١٬٢٣٤٬٦٧٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام، مەسیحی، جوو (سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTCتێبینی نەکراوە (+٣) |
• ھاوین (DST) | +٣ |
وێبگە | پارێزگای سلێمانی |
لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ئێستا وەک یەکێک لە شارە ھێمن و خاوێنەکان لە عێراق بەناوبانگە.[ژێدەر پێویستە] بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە خوارووی عێراق و ئێران ەوە و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەو شارە.
سلێمانی زانکۆیەکی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە.[3] بە مەودای ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، بەنداوی دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێنی دیکەش بەناوبانگە.
کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی بۆ مێژوو ھێشتووەتەوە. لەوانە نالی، مەحوی، پیرەمێرد، گۆران، مەولانا خالیدی نەقشبەندی، سالم، کوردی، ئەمین زەکی بەگ، فایەق بێکەس، زێوەر، تۆفیق وەھبی، وەلی دێوانە، کاک ئەحمەدی شێخ و سەدان نووسەر و شاعیری تریش.[4]