فڕینی بۆشایی
From Wikipedia, the free encyclopedia
فڕینی واڵایی فڕینێکە بەرەو واڵایی دەرەوە. ئەم فڕینە لە ڕێگەی واڵایی پێوەوە ئەنجام دەدرێت کە دەکرێت مرۆڤی پێ بێت یان پێ نەبێت.[1]
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
فڕینی واڵایی | |
---|---|
لقی | فڕین |
بەشێکە لە | space mission |
جێبەجێکار | ئاسمانگەڕ، taikonaut، cosmonaut، starship pilot، astronaut |
ئەو فڕینە دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆر: فڕینێک بە مرۆڤەوە و فڕینێک بەبێ مرۆڤ، هەروەها یوری گاگارین سەر بە یەکێتیی سۆڤیەت یەکەمین مرۆڤ بوو تانی بفڕێتە بۆشایی و فڕینی بۆشایی تاقی بکاتەوە، لە هەمان بواردا وڵاتی ئەمریکا تانی بە پڕۆژەی ئەپۆڵۆ فڕینی بۆشایی ئەنجامبدا بە چوونی دەستەیەک لە مرۆڤ لە سەر مانگ، هەروەها پڕۆژەکانی تایبەت بە مەکۆ بۆشاییەکان تایبەت بە چوونیان بۆ بۆشایی ئاسمان و پڕۆژەی سویوزی ڕووسی تایبەت بە گەشتی بۆشایی ئاسمان سەرووی ئەوانەش وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی هەتا ئێستاش، هەروەها پڕۆژەکانی چوونە بۆشایی بەبێ مرۆڤ وەک ناردنی مانگە دەستکردەکان کە دەخوولێنەوە لە دەوری زەوی.[2]
فڕینی بۆشایی بۆ چەندین مەبەست بەکاردێت وەک (فڕینی تایبەت بە ئاشکراکردنی زانست و نهێنیەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕین بۆ چالاکیە بازرگانییەکان و فڕینی تایبەت بە گەشت و گوزاری هەروەها فڕاندنی مانگە دەستکردەکان) و چەندین جار ئەو فڕینە بۆشاییانە لەلایەن مرۆڤەکانەوە بۆ بۆشایی بە چەندین ئامێر و کەرەستەی تایبەت بە هۆکاری چاودێریکردنی بۆشایی ئاسمانە یاخود بۆ چاودێری کردنی زەوییە بە مەبەستی سیخوری